پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خولی لاوانی ڕاگه‌یاند .
یه‌كێتییه‌كه له بلاَوكراوه‌ی خشته‌ی یارییه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یارییه‌كانی خوله‌كه به پێی پێگه‌ی جوگرافی ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوارو له شاری به‌سره و له به‌رواری 9 تا 13 ی ئاب به‌ڕێوه‌بچێت .
هه‌روه‌ك یارییه‌كانی ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاست له شاری كه‌ربه‌لا ئه‌نجام ده‌درێت و له 10 تا 12ی ئاب ده‌بێت .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراو كه سه‌رپه‌رشی خوله‌كان ده‌كات له هه‌مان خشته‌دا یارییه‌كانی ناوچه‌ی به‌غدادی له به‌رواری 10 تا 12 ی ئاب دیاری كردووه و یارییه‌كانی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستیش له شاری نه‌ینه‌وا و له هه‌مان به‌روار ئه‌نجام ده‌درێت .