پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی سێ یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو له‌و هه‌فته‌یه‌دا لاوه پێَشمه‌رگه‌كان له نێو یاریگه‌ی ئاشتی ڕوبه‌ڕوی لاوانی یانه‌ی ئاشتی بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا و دوای یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم بێ گۆڵ سه‌رئه‌نجام و به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یانه‌ی ئاشتی توانیان به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌كه لاوانی چه‌م چه‌ماڵ له‌به‌رامبه‌ر لاوانی سه‌رچنار توشی شكست هاتن و كفری -یش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به 1-2 گۆڵ له خاكی برده‌وه .