یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد...

1-یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریاری ئازاد کردنی گرێبەستی سەرجەم یاریزانەکانی خولی نایاب و پلە یەکی کوردستانی دەرکرد .
2- لە بەرواری (1-8-2021 تا 1-9-2021 ) یانەکانی کوردستان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان واژوو بکەن، بە مەرجێک لە لایەن دادنووس باوەڕ پێکراو بێت (تصدیق ) کرابێت .
3- لە دوای بەرواری (1-9-2021 ) ئەو یاریزانە پەیوەستە بە یانەی پێشوو، لە کاتی گواستنەوە پێویستە مافی دەستبەرداری لە لە یانەکەی پێشووی وەرگرێت . 
4- گواستنەوەی یاریزانانی خولی پلە دووەکان تەنیا بە مافی دەستبەرداربوون دەبێت . 
5- بەشداری یانەکانی پلە دوو لە جامی هەرێمی کوردستان ئارەزوومەندانە دەبێت .
6- هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لیژنەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، تەنها ئەو لیژنانەی پێویستن ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی کاتی بەڕێوە دەبەن .
7- کردنەوەی خولی بەهێزکردنی راهێنەران و ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی یاری.  
8- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریاری بانگهێشت کردنی ئەم بەڕێزانەی خوارەوەی دەکات بۆ بارەگای نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ کاری پێویست .  
ا-بانگهێشتکردنی سەرپەرشتیاری یاری لاوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر رۆژی چوار شەممە بەرواری ( 4-8-2021) کاتژمێر 4:30 ئێوارە .  
ب- بانگهێشتکردنی ستافی ناوبژیوانانی یاری پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن لە خولی نایابی لاوانی کوردستان رۆژی چوار شەممە (4-8-2021) کاتژمێر 4:30  ئێوارە.  
پ- بانگهێشکردنی هەردوو سەرۆکی یانەکانی شەقڵاوە و  سەیدسادق ڕۆژی سێ شەممە( 3-8-2021) کاتژمێر 4:00ی ئێوارە .
ج- بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەکانی کۆیە و ئاڵتون کوپری (4-8-2021) کاتژمێر 5:00ی ئێوارە .
چ-بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی بەردەرەش رۆژی چوار شەممە (4-8-2021) کاتژمێر 4:00 ئێوارە. 
ح- بانگهێشتکردنی یاریدەدەر و راهێنەری بەردەرەش رۆژی چوار شەممە (4-8-2021) کاتژمێر 4:00 ئێوارە. 
خ-بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی بازیان رۆژی چوار شەممە (4-8-2021) کاتژمێر 4:00  ئێوارە. 
د-بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی رانیە رۆژی چوار شەممە (4-8-2021) کاتژمێر 4:00 ئێوارە. 
ر-بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی ڕەواندز رۆژی چوار شەممە (4-8-2021) کاتژمێر 4:00 ئێوارە
- دیاریی کردنی کات و دەستپێکردنی  بەڕێوەچوونی چاڵاکیەکانی خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
9- خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە بەرواری (14-10-2021) بە یەک کۆمەڵە و دوو قۆناغ دەست پێ دەکات.
10- خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە بەرواری ( 1-11-2021) بە یەک کۆمەڵە و یەک قۆناغ دەست پێ دەکات.
11- خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە بەرواری (4-1-2022) دەست پێ دەکات.
12- پاڵەوانیەتی جامی سوپەر لە بەرواری (25-9-2021) لە نێوان چوار یانەی یەکەمی ریزبەندی وەرزی رابردووی خولی نایاب کوردستان بەڕێوە دەچێت بەم شێوەیە.
یارییەکان :
یاری یەکەم  : برایەتی – سیروانی نوێ 
یاری دووەم : شێروانە – هەندرێن  
یاری کۆتایی 
براوەی یاری یەکەم – براوەی یاری دووەم 
13- پاڵەوانیەتی هەڵبژارەی پارێزگاکان بۆ هەردوو ئاست لەم بەروارانەی خوارەوە دەست پێ دەکات.
21-8-2021 پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی پارێزگاکان بۆ ئاستی لاوان.
28-8-2021  پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی پارێزگاکان بۆ ئاستی  تازە پێگەیشتوان .
14- خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان لە بەرواری (5-12-2021 ) دەست پی دەکات.
15- جامی هەرێمی کوردستان لە بەرواری (5-10-2021 ) لە نێوان سەرجەم یانەکانی خولی پلە نایاب و پلە یەک و پلە دووەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت . تەنها بۆ یانە پلە دووەکان بەشداری کردن ئارازوومەندانەیە .
16 – خولی فێرگەکان لە بەرواری (5-3-2022 ) بۆ یانەکانی پلە نایاب و پلە یەکەکان دەست پێ دەکات.
17 – خولەکانی ( لاوان - تازە پێگەیشتوان )بە شێوازی خول بە گوێرەی شوێنی جوگرافی ئەنجام دەدرێت.  



PM:11:18:31/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌