پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ده‌سته‌ی كاتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند كه له جێگه‌ی ستریشكو كاتانیتشی سلۆڤینی ، دیك ئه‌دفوكاتی هۆڵه‌ندی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین ده‌ست به كارده‌بێت .
په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد كه پاش هه‌وڵێكی زۆری عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكی كاتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق تونراوه ئه‌و ڕاهێنه‌ره پڕ ئه‌زموونه ڕازی بكه‌ن به وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
ئه‌مه‌و له هه‌واڵه‌كه‌ی په‌یجی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق هاتووه كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره له داهاتوویه‌كی نزیك په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات تا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه ئاماده‌ی یارییه‌كانی پالاَوتنی جامی جیهانی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ بكات و سه‌رپه‌رشتی یه‌كه مه‌شقییه‌كان بگرێته ده‌ست .
دیك ئه‌دڤۆكات وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئیمارات ، كۆریای باشور ، به‌لجیكا و ڕوسیا ) مه‌شقی داوه و جگه‌له‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( زینیت سان بطرسبرغ روسی وفنربخشه التركی وسندرلاند ئنگلیزی ) بووه .
دیك به ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندییه و له 27 ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 1947 هاتۆته دنیاوه و له ته‌مه‌نی 32 ساڵییه‌وه وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌ست به كار بووه .