پێشمه‌رگه سپۆرت -
سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی تووشی شۆك دەكات.
بریاربوو رۆژی دووشەممە كۆتایی بە ماوەی پشووەكەی ئەگوێرۆ بێت كە بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆپا ئەمریكا پێی درابوو و بگەرێتەوە مەشقەكانی یانه‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه چوار ڕۆژ پێش واده‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش لای به‌رپرسانی یانه‌كه مایه‌ی شۆك و خۆشحاڵیی بووه .
بەهۆی كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەبۆندێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە كرد و بۆندەكەی تا (2023) واژۆكرد.