پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو له‌و هه‌فته‌یه كچانی یانه‌كانی ( چه‌م چه‌ماڵ ، پیره‌مه‌گروون ، سنور و گاره ) براوه بوون .
له شارۆچكه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كچانی ئه‌و یانه‌یه‌ی شارۆچكه‌كه‌ی گه‌رمیان میوانداریان له كچانی دووكان كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له كچه دووكانییه‌كان به‌رنه‌وه .
هه‌رچی كچانی پیره‌مه‌گروون بوو له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی مامۆستا ساڵح عه‌لی میوانداریان له كچانی قه‌لاَدزێ كردوو ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كچانی پیره‌مه‌گروون به كۆتاهات به ئه‌نجامی 6-5 گۆڵ .
له شاری كه‌ركوك و له نێو هۆڵی چالاكی وه‌رزشی كچانی یانه‌ی سنوور بوونه میوانی كچانی یانه‌ی سۆلاڤ و یانه‌ی میوان به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 1-8 گۆڵ براوه بوون .
دواجار گاره توانی به ئه‌نجامی 5 گۆڵی بێ وه‌لاَم له كچانی یانه‌ی هێرش به‌رنه‌وه .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :