پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ده‌رگای خۆپالاَوتن بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داخرا .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 30 ته‌مووزی 2021 و به ئاماده‌بوونی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان به‌ربژێر كردووه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له شاری به‌غداد لیستی ناوه‌ی به‌شداران كۆتایی پێهات كه له 27 كه‌س پێك دێن .
له نێو كاندیدانی به‌ربژێر سێ كورد خۆیان پالاَوتووه كه بریتین له ( مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، گۆڤه‌ند عه‌بدول خالق ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر و ته‌ها زاخۆی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زاخۆ ) .
هه‌رچی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فدراسیۆنه‌كه‌یه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان درجال و شه‌رار حه‌یده‌ر به‌ربژێرن و هه‌ریه‌ك له عه‌لی جه‌بار و یونس مه‌حمودیش به بێ ڕكابه‌ر بۆ جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی فدراسیۆنه‌كه دیاری كراون .
بڕیاره له به‌رواری 14 ی ئه‌یلولی 2021 و له شاری به‌غداد هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی نوێی فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام بدرێت و له كۆی 27 به‌ربژێر 9 ئه‌ندامی پیاوان و یه‌ك ئه‌ندامی خانم دیاری ده‌كرێن .