پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق درێژه به كار‌و چالاكییه‌كان و ئه‌نجام دانی خوله‌كانی ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا واده‌ی ده‌ست پێكی ته‌واوی چالاكییه‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند .
یه‌كێتی ناوبراو لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی ڕاسپارد به ئه‌نجام دانی خوله‌كانی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و جامی عێراق و یاری كۆتایی سوپه‌ری عێراق و خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كان .
به پێی خشته‌ی دیاری كرا‌و له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاره له بوراری 20 ئه‌یلولی 2021 خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 10 ی 10 / 2021 یش یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بێت له تیپه به‌شداره‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له ئێستاشدا یانه‌كه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات تا له‌م وه‌رزه جیاواز بێت و ئه‌نجامی به‌رچاوی له خوله‌كه‌دا هه‌بێت .