پێشمهرگه سپۆرت -
یانهی ئهی سی میلانی ئیتاڵی دهیهوێت پێكهاتهكهی به گواستنهوهی دوو یاریزانی خولی ئهڵمانی به هێز بكات.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردەوە،ستیڤانۆ پیۆلی داوای له ماڵدینی كردووه كه ههوڵ بۆ گواستنهوهی دوو ئهستێرهی هێڵی ناوهند بدات و ماڵدینیش بۆ جێبهجێكردنی خواستەکانی بیۆلی پەیوەندیەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی جۆلیان برانت لە بروسیا دۆرتمۆند و مارسیل سابیترز لە لایپزیگەوە.
لاگازیتا ئاشکراشیکرد، میلان وەرزی داهاتوو لە یانە پاڵەوانەکان بەشدارە و هەوڵدەدات ئەنجامی بەرچاو بەدەستبهێنێت و لەو بڕوایەدا ڕۆشتنی هاکان لە هیڵی ناوەندا کاریگەری خراپی درووستکردووە و تواناکانی دیازی خواستراو لە ڕیاڵ مەدیدەوە بەو جۆرە نیە و دەبێت لە ڕیگەی گواستنەوەی دوو یاریزان هێأی ناوەند بەهێزتر بکات.