پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتووی ، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا یه‌كه‌م كه‌مپی ئاماده‌كاری ده‌ست پێكرد .
بڕیاره ئه‌و كه‌مپه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بێت و دواتر ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران پێكهاته‌یه‌كی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن ، هه‌رچی بڕیاره پاش ئه‌و كه‌مپه دووه‌م كه‌مپ له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه به‌به‌شداری 26 یاریزان به‌ڕێوه بچێت و پێكهاته‌ی یاریزانان له‌و ژماره یاریزانه‌ش دیاری ده‌كرێت تا كۆتا لیستی ناوی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌درێته فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق .