ته‌ندروستی -
پزیشكان هۆشداری له زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌ده‌ن كه بڕێكی زۆر كافاینیان تیایدایه و قاوه یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆرترین بڕ كافاینی تیادایه، چونكه مه‌ترسی توشبوون به " گلۆكۆما" ئاوی ڕه‌ش زیاد ده‌كه‌ن.
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی چاو یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات چاو توشی ئاوی ڕه‌ش ببێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر توانای بینین دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه هێدی هێدی مه‌ترسی له‌سه‌ر توانای بینایی دروست ده‌كات و ڕه‌نگه ببێته هۆی كوێر بوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ویب مید" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا مه‌ترسی و زیانه‌كانی توشبوون به ئاوی ڕه‌شی چاو باسكراوه و تیایدا هاتووه كه زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی چاو و خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ قاوه بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ك په‌ستانی چاو به‌رز ده‌كاته‌وه.
زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی چاو له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و سه‌روو 40 ساڵ دایه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه له گه‌نجان و ته‌نانه‌ت له منداڵیشدا و له‌كاتی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی چاو پێویسته ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر.