تهندروستی -
دەرچەی سنگ مەبەست لێی ئەو بۆشاییەیە کە لە نێوان ئێسکی چەڵەمە و یەکەم پەراسوی بەشی سەرەی سنگدایە کە لەڕێیەوە دەمارەکان بۆری خوێن بۆ پەلەکان ئەڕوات، دكتۆر ئارام پزیشكی نهخۆشییهكانی دڵ و دهمار كۆنیشانهی دهرچهی سنگ لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
کۆنیشانەی دەرچەی سنگ بریتییە لە چەند گروپێک لە تێكچون کە دروست ئەبن کاتێک بۆریەکانی خوێن یاخود دەمار لە بۆشایی نێوان ئێسکی چەڵەمە و یەکەم پەراسوی سنگ (دەرچەی سنگ) پەستانیان ئەکەوێتە سەر کە ئەویش ئەبێتە هۆی ئازار لە شان و مل و سڕبوون لە پەنجەکاندا>
هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتە بریتییە لە ڕووداوی کتوپر وەکو ڕووداوی ئۆتۆمبێل، یاخود دووبارە و چەندبارە بونەوەی برینداری و شکان، یاخود پێکان لە کاتی وەرزش دا ، هەندێک جار ناتەواوی لە پێکهاتەی پەراسووەکان وەکو هەبوونی پەراسوویەکی زیادە ، لە کاتی دووگیانی، هەندێک جاریش هۆکارەکەی دیار نییە.
نیشانەکانی
بە پێ ی جۆرەکانی ، چەند نیشانەیەک دەرئەکەون
ئەگەر دەمارەکان لەو ناوچەدا پەستانیان خرابووە سەر ئەوا ئەم نیشانانە دەرئەکەون:
1- پوکانەوەی ماسولکە وەک لە لەپی دەستدا دەرئەکەوێت
2-سڕبون و مێرولەکردن لە قۆڵ و پەنجەکاندا
3- ئازار لە مل و شان و دەستدا
4- لاوازبونی جوڵەکانی ماسولکە وەکو ماسولکەکانی دەست
ئەگەر بۆری خوێن پەستانیان خرابێتەسەر ئەوا ئەم نیشانانە دەرئەکەون
1-شینبونەوەی دەستەکان و گۆرانی ڕەنگیان
2- ئاوسانی قۆڵ و ئازار، ئەکرێ بەهۆی کڵۆی خوێنی مەییو بێت
3-مەیینی خوێن لە خوێنهێنەر یان خوێنبەرەکانی بەشی سەرەوەی لەش
4-نەمانی ڕەنگی پەنجەکان و تەنانەت دەستیش
5-نەمان و لاوازبونی لێدانی بۆری خوێن لەو لایەی کاری تێکراوە
6-ساردبونی دەستەکان و پەنجە و قۆڵ
7-سڕبون و مێرولەکردنی پەنجەکان
8-لاوازبونی قۆڵ و مل
9-دروستبونی گرێ لە نزیک ئیسکی چەڵەمە