پێشمهرگه سپۆرت -
موچەی ڕافائیل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەبێت .
ڤاران لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتۆتە ڕێکەوتنی کۆتایی و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە ماوە.
بەرنامەی چرینیگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە یانەی مانچستەر یونایتد بەرانبەر ٥٠ ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی ڤارانی یەکلایی کردۆتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی گرێبەستەکە واژوو دەکرێت کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و لەگەڵ مافی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ یەک وەرزی تریش.
ئەو بەرنامەیە موچەی یاریزانە فەڕەنسییەکەی لەگەڵ مان یونایتد ئاشکرا کردووە و جەختدەکاتەوە کە ١١ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەکو موچە وەردەگرێت.