ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی گلێنه‌ی چاویان گه‌وره‌یه زیره‌كترن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گلێنه‌ی چاویان بچووكه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن تیمێك له په‌یمانگای جۆرجیا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجامدراوه و تیایدا كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش به‌شداربوون بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانای زیره‌كی و ئاگاییان له‌سه‌ر ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان قه‌باره‌ی گلێنه و توانا و ئاستی زیره‌كی دیاری بكرێت.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی گلێنه‌ی چاویان گه‌وره‌یه ئه‌وه زیره‌كترن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گلێنه‌ی چاوه‌كانیان بچووكه و ئه‌مه‌ش به ڕوونی له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌دی ده‌كرێت كه خاوه‌نی نمره‌ی به‌رزن له تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كیدا.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن گه‌وره‌ی گلێنه‌ی چاو په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕێكخستنی چالاكی مێشك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به زیره‌كی و توانای یاده‌وه‌رییه‌وه.