پێشمهرگه سپۆرت -
پاڤێل نێدڤدی چیكی و جێگری سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس مانەوەی هەریەكە لە ڕۆناڵدۆ و دیبالا لە یانەكەی دووپاتدەكاتەوە.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ پێگەی سكای سپۆرتی ئیتاڵی پاڤێل نێدڤد سەبا رەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو یاریزانە ڕۆژی دووشەممە دەگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان و بێگومان لەگەڵ یانەكەیان بەردەوام دەبێت و تەواوی ئەو هەواڵانەی باس لە ڕۆشتنی دەكەن دوورن لە ڕاستییەوە.
نێدڤد لە سەر داهاتووی دیبالاش وتی: بریكارەكەی لەگەڵ ئیدارەی یانەكە گفتووگۆیان كردووە و هەردوولا نزیكن لە ڕێكەوتنی كۆتایی و لە نزیكترین كاتدا گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە.