پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی واده‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی داهاتووی مێسی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له 30ی مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه كۆتاییهاتووه و تاكو ئێستاش یاریزانه‌كه واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نوێ نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ڕۆژی 15ی مانكی داهاتوویان دیاری كردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی داهاتووی مێسی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه مێسی ڕازی بووه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و خوان لاپۆرتاش دڵنیایی ته‌واوی داوه‌ته هانده‌ران له باره‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه.