پێشمه‌رگه سپۆرت -
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئانخێل دیماریای ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داهاتووی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و دوا ویستگه‌ی یارییكردنیشی ئاشكرا ده‌كات
جۆرجیلینیا کاردۆزۆی هاوژینی دیماریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندئانخێل دیماریا دوای كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی لە پاریس سانجێرمان دەڕوات و دوای وێستگه‌ی یاریكردنیشی له لە یانەی رۆزاریۆ سێنترالی ئەرجەنتینی دەبێت.
کاردۆزۆ زیاتر گوتی، تەنیا لە یەک حاڵەتدا دیماریا لەم بڕیارەی پەشیمان دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیە مه‌گه‌ر شێت بێت.
جۆرجیلینیا دووپاتیده‌كاته‌وه كه نازانم ئەمە کەی روودەدات، بەڵام ئەوە دڵنیاییە کە بە درێسی رۆزاریۆ کاروانی وەرزشی کۆتاییپێدێت.
دیماریای تەمەنی 33 ساڵە، لەگەڵ پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2022 نوێکردووەتەوە، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی ساڵێکی دیکە و ئەگەر هەیە لەدوای ئەم گرێبەستە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.