پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی عێراق بلاَویان كرده‌وه كه دانه حسێن كچه ڕاكه‌ری عێراقی و پاڵه‌وانی یاری 200 مه‌تری ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه به‌خشه‌وه سزا دراوه ، ئه‌و كچه پاڵه‌وانه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی به‌دواداچوونی كردووه و به هیچ جۆرێك سزا نه‌دراوه .
بڕیاره دانه حسێنی كچه پاڵه‌وانی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌شداری له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بكات و له‌و باره‌یه‌وه ووتی ، ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه و له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌كات كه یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق و یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی من ماده‌ی وزه به‌خشم به كارهێنابێت .
ئه‌و به متمانه‌وه قسه‌ی كردوو ووتی ، له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌رده‌كه‌وێت كه من هیچ جۆره مادده‌یه‌كی وزه به‌خشم به كارنه‌هێناوه و ته‌نیا خۆشم سه‌رم سوڕماوه له بلاَو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه به‌و شێوه‌یه .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له دوا پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه له ولاَتی تونس به‌ڕێوه چوو دانه حسێن له یاری 100 م پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو هه‌روه‌ك له ڕاكردنی 200 مه‌تر ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كرد پاش ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی به 22 چركه و نیو بڕی و میدالیایی زێڕی به‌ده‌ست هێنا و كۆی میدالیاكانی كرده 10 میدالیای زێڕ .