ڕیاڵ مەدرید لە ئەنجامدانی گرێبەستێك پاشەكشێ دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی جویل كۆندی بەرگریكاری یانەی ئیشبیلیە پاشەكشێ دەكات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی شاهانە لە گرنگیدان بە گواستنەوەی جویل كۆندی كشاونەتەوە .

ڕۆمانۆ ئاشكرای كردووە كە  یانەی ئیشبلیە لە بەرانبەر دەستبەرداربون لەو بەرگریكارە داوای مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دەكات كە 80 ملیۆن یۆرۆیە و هەر ئەمەش وای كردووە بەرپرسانی یانەی شاهانە واز لەو گرێبەستە بهێنن.

یانەكانی چێڵسی ومانچستەر یونایتدیش دوو یانەی ترن كە گرنگی تەواوی بە گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە دەدەن 



PM:04:40:21/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌