‌ڕیاڵ مەدرید وادەی ناساندی گرێبەستێكی ئاشكرا كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ڕیاڵ مەدرید وادەی ناساندنی دایڤید ئالابای نەمسایی و بەرگریكاری پێشووی یانەی بایرن میونخی ئاشكرا كرد 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرای كردووە كە  سبەی چوارشەممە كاتژمێر 12و 30ی خولەكی نیوەڕۆ داڤید ئالابا  بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەناسێنرێت و لە فەرمی واژوو لەسەر گرێبەستەكەی دەكات .

 ئالابا تاكە گرێبەستی ڕیاڵ مەدریدە كە تاكو ئێستا لەم هاوینەدا ئەنجامی داوە.


PM:08:55:20/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌