ته‌ندروستی -
به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان كه زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن ڕه‌نگه نوشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ببن.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌زانكۆی" كۆلۆرادۆ پۆلده‌ر" ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دان یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه په‌ستانی خوێنی ئاسایی پێویسته 120 / 80 ملم جیوه بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژ و ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دان ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ستانی خوێن نزم ده‌بێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژی هه‌فته ڕۆژانه 30 خوله‌ك به‌پێ بڕوات.