‌ڕامۆس داواییه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ مێسی‌ ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

سێرجیۆ ڕامۆسی‌ به‌رگریكاری‌ نوێی یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان  هیوادارە میسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە بکات.

ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری نوێی یانەی‌ پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت میسی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا گرێبەسـتێکی نوێ واژوو نەکات و ئاواتە خوازە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و هه‌موو یانه‌كه‌ش ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن .

ڕامۆس پاش ڕێکنەکەوتن لەسەر درێژکردنەوەی‌ گرێبەستەگەی‌ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا بە گرێبەستێکی دوو وەرزە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.



PM:05:17:19/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌