پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر بۆ بره‌و دان به تواناكانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق ، شاندی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ ئه‌نجام دانی دووه‌م كه‌مپی ئاماده‌كاری گه‌یشتنه ولاَتی بولگاریا .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 18 ی ته‌مووزی 2021 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی صۆفیاوه هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق گه‌یشتنه پایته‌ختی ئه‌و ولاَته و بڕیاره كه‌مپێكی چڕ له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری تونسی ئه‌نجام بدات و چه‌ندین یاری دۆستانه وه‌ك ئاماده‌كاری زیاتر له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ئه‌و ولاَته ڕێك بخات .
هه‌رچی بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق له سه‌ره‌تایی مانگی ئاب و له ولاَتی تونس به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بكات و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی ده‌بێت كه له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات .