پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
فێرگه‌ی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مندالاَنی فێرخوازی به‌شه‌كه‌یان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق .
یه‌كێك له تیپه دیاره‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی شه‌تڕه‌نجه كه بۆ نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه بۆته یه‌كێك له تییپه به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق و هه‌میشه پشكی شێری له ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌بووه .
له ئێستادا فێرگه‌ی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر چاودێری ڕاهێنه‌رانی به‌شه‌كه مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كاریانه‌ی فێرگه‌كه‌شیان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئێمه وه‌ك به‌شی شه‌تڕه‌نج مێژوویه‌كی پرشنگدارمان هه‌یه له ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجام و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یانه‌كه‌مان هه‌میشه پاڵپشتمان بووه ، هه‌روه‌ك ووتیشی له پلانی به‌رده‌وامی به‌شه‌كه‌مان دروست كردنی نه‌وه‌ی نوێییه بۆ ڕیزه‌كانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان و خۆش به‌ختانه‌ش له‌و پلانه‌دا سه‌ركه‌وتووبووین ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه فێرگه‌ی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌یان یه‌كێكه له فێرگه دیاره‌كان كه توانیویه‌تی چه‌ندین یاریزانی به ئه‌زموون بگه‌یه‌نێته ئاسته‌كانی سه‌رو خۆی و ئه‌نجامه‌كانیش شاهیدی ئه‌و ده‌ست كه‌وتانه‌ن .
جێگه‌ی باسه له دوا پاڵه‌وانێتی عێراق بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی 7 تا 15 ساڵ هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به شه‌ش یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه كردوو توانیان زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌نه دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی داهاتوو له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت .