ته‌ندروستی -
دكتۆره ئۆلگا شاراپۆڤا گه‌وره پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی" فینۆگرادۆف" ئاشكرای كردوه كه چه‌ندین كه‌س هه‌یه باشتر وایه له خواردنی شوتی دوور بكه‌ونه‌وه چونكه زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستیان.
ئه‌م پزیشكه بابه‌تێكی تایبه‌تی له پێگه‌ی" "Doctor Peter" بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه له شوتی سوردا چه‌ندین جۆری ڤیتامین وه‌ك" A و C و B6"و مه‌گنسیۆم و كالسیۆم و سۆدیۆم و فسفۆڕی تیادایه كه یارمه‌تی ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش ده‌دات و ئاوی پێویست به له‌ش ده‌به‌خشێت.
دكتۆره ئۆلگا ده‌ڵێت" شوتی ته‌نها تینوێتی ناشكێنێت به‌ڵكو چاره‌سه‌ری برسێتیش ده‌كات و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دڵ و سوڕی خوێن و په‌ستانی خوێن ده‌بێت و ژه‌هر له له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م سودانه‌ی باشتر وایه چه‌ند كه‌سێك خۆیان له خواردنی ئه‌م میوه‌یه دوور بگرن"
ئه‌وانه‌ی توشبووی سكچوون و به‌ردی گورچیله و ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن و وه‌ره‌می پرۆستات و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنن باشتر وایه بڕێكی كه‌م شوتی بخۆن یان نه‌یخۆن.