پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ، تیروپشكی بۆ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا .
له شاری هه‌ولێر و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانزه یانه‌ی كوردستان تیروپشكی قۆناغی دووه‌م و دوا قۆناغی جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو بڕیار درا كه یارییه‌كانی له به‌رواری 26 ی ته‌مووزی 2021 ده‌ست پێبكات .
هه‌رچی له بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه یانه‌كان به شێوازی دوو شكست بۆ ده‌ره‌وه‌ی جامه‌كه یاری ده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م یاری خۆشی‌دا لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداری جامه‌كه له سه‌ر یاریگه‌ی خۆیداو له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له لاوانی یانه‌ی چوار قوڕنه ده‌كات .
جێگه‌ی باسه یانه‌كانی به‌شداری جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بریتین له ( چوارقوڕنە ، کفری ، خاک ، ئاشتی ، سەرچنار ، چەمچەماڵ ، قەڵادزێ ، دوکان ، پ. سلێمانی ، سیروانی نوێ و شێروانە ) .