ته‌ندروستی -
به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن پێی ده‌وترێت" بكوژی بێده‌نگ" له‌به‌ر نه‌بوونی نیشانه، و دواتر گۆڕانكاری مه‌ترسیدار له له‌شدا دروست ده‌كات.
سروشتی ژیانی ناته‌ندروست واده‌كات كۆلیسترۆڵ له خوێندا بنیشێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هۆكاری بۆماوه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ملوله‌كانی خوێن ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی توشبوون به جه‌ڵته‌ی خوێن.
یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی كه له‌به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن مرۆڤ ئاگادار ده‌كاته‌وه بریتیه له هه‌ستكردن به ئازاری پێ له‌كاتی ڕۆیشتندا ئه‌مه‌ش مانای وایه كه كۆلیسترۆڵ ملوله‌كانی خوێنی له قاچدا گرتوه ڕه‌نگه چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی پێكان دروست بكات.
هه‌ركات دوای پشكنین دیاریكرا كه ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رزه ئه‌وه باشتر وایه سیستمی خۆراكی ژیانت بگۆڕیت و له خواردنی چه‌ور و گۆشتی سوور و به‌رهه‌مه‌كانی شیر كه پڕ چه‌ورین دوور بكه‌ویته‌وه و له‌گه‌ڵیدا وه‌رزش بكه‌یت و خۆراكه پڕ ڕیشاڵه‌كان بخۆیت.