پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوا یاری خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له نێوان یانه‌كانی سه‌ناعه‌ی به‌غداد و نه‌ورۆزی شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی سه‌ناعه توانیان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی خوله‌كه‌یان برده‌وه .
له پاش كۆتاهاتنی یاری كۆتایی خوله‌كه‌ش قه‌ڵغانی پله‌ی یه‌كه‌می عێراق درایه یانه‌ی سه‌ناعه و یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا .
جێگه‌ی باسه هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو له وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌شدار ده‌بن و ده‌چنه نێو كێبڕكێ و ململانێ به‌هێزه‌كانی خوله‌كه .