پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌م و دوا هه‌فته‌ی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو لاوانی یانه‌ی پیشمه‌رگه بونه میوانی لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاریان .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 16 ی ته‌مووزی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز ، لاوانی هه‌ردوو یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و سه‌ركه‌وتوانه و له خوله‌كه‌كانی 44 و 65 و له ڕێگه‌ی یاریزان محه‌مه‌د ڕێبوار ه‌وه توانیان دوو گۆلًی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی سێهه‌می خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و لاوانی یانه‌كانی هه‌ندرێن به پله‌ی یه‌كه‌م و سیروانی نوێ پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌نجامی كۆتایی یارییه‌كان و دوا ڕیزبه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌یه :