پێشمه‌رگه سپۆرت - ميران محمد
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 15 ی ته‌مووزی 2021 و له نێو بارگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له دایك و باوكی كاكه شاڕۆژی یاریزانی كۆچكردووی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌یان .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا دایك و باوكی كاكه شا وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شا پاڵه‌وانه‌كه‌ی كوردستانیان كرده دیاری بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه كه یه‌كه‌م یانه‌ی ئه‌و یاریزانه پاڵه‌وانه بووه و دوا یانه‌شی بووه كه خزمه‌تی كردبێت .
ئه‌مه‌و به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووباره پرسه‌ی یانه‌كه‌یانی گه‌یانده‌وه به بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری و ووتی هه‌مووان كاكه شا له یاد ناكه‌ین و بۆ هه‌میشه له ناوماندا ده‌مێنێته‌وه .
پاشان سه‌لاَحه ڕه‌ش باوكی شاڕۆژ سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پایی ئه‌و هاوكاری و ماندوبونانه‌ی یانه بۆ كاكه شایان كردووه و هۆڵێكی یانه‌كه‌یان كردووه به ناوییه‌وه .
له كۆتایش له‌لایه‌ن به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ماڵئاوای له دایك و باوكی كاكه شا كرا .