پێشمه‌رگه سپۆرت - ميران محمد
پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كچان نازناوی كوردستانیان به‌ده‌ست هێناو جامی دووه‌می تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان یشیان به‌رز كرده‌وه ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 15 ی ته‌مووزی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی پێشكه‌وتوان و كوڕانی ته‌مه‌نه‌كانی یانه .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا ، به‌ڕێز مورادی جێگری سه‌رۆك وێڕایی پیرۆزبایی یانه‌كه‌یان له كچ و كوڕه پاڵه‌وانه‌كان ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به گرنگ و مێژووی له قه‌ڵه‌م دان كه كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌لماندیانه‌وه بۆ نازناو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق یاری ده‌كه‌ن و وه‌ك یانه هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی بۆ دووپات كردنه‌وه .
ئه‌مه‌و ستایشی ئه‌نجامه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی بێچوه‌شێرانی كرد كه بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان یاریان كردووه و توانیویانه پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڵێن حه‌یده‌ر و هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌رانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه سوپاسی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕییان كرد بۆ هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌كان و هیوایان خواست له جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بن كه یانه پێیان داون .
له كۆتایش جامه‌كانی پله‌ی یه‌كه‌می كچان و پله‌ی دووه‌می كوڕان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا .