پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان كۆتایی هات و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
له نێو هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی ئاسۆ ده‌روێش له شاری سلێمانی ، دوا یاری پاڵه‌وانێتی شه‌هید جه‌مال تاهیر بۆ تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان بۆ یارییه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان ئه‌نجام درا ، تێیداو كوڕانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كه‌یان هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، مندالاَنی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی بێچوه شێران بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان یاریان كردوو توانیان به ئاستێكی زۆر به‌رز ببینرێن كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه كه نه‌وه‌یه‌كی نوێمان بۆ داهاتووی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌مان دروست كردووه .
هه‌ردی ووتیشی سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان و پاڵپشتی تیپه‌كه‌مان و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه بجه‌نگین له پێناو یانه‌كه‌مان و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان .