پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی كوردستان كۆتایی هات و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنن .
له نێو هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی ئاسۆ ده‌روێش له شاری سلێمانی ، دوا یاری پاڵه‌وانێتی شه‌هید جه‌مال تاهیر بۆ تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا ، له‌سه‌ر ئاستی كچان ، كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر كچانی كۆیه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 یاری بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه .
به‌لێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كارییه‌كی باشمان ئه‌نجام دابوو تا بتوانین نازناوی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن كه خۆشبه‌ختانه‌ش ئه‌و نازناوه‌ی كه هه‌میشه بۆ كچانی پێشمه‌رگه بووه دووباره به‌ده‌ست هاته‌وه و یه‌كه‌می كوردستان بووین .
به‌ڵێن سوپاسی ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی كردوو هیوایی خواست گرنگی زیاتر به یاری تۆپی سه‌رمێزی كچان بدرێت و ئه‌و یارییه پشت گوێ نه‌خرێت چونكه به‌هره‌مه‌ندانی یارییه‌كه ڕۆژ له دوایی ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن و هه‌ربۆیه گرنگه به‌شداری زۆرترین پاڵه‌وانێتی بكه‌ن .