پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بە دروشمی پەروەردە و پێگەیاندن فێرگەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وەرزی نوێی چالاکییەکانی دەستپکردوو یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 ی ته‌مووزی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كه به ئاماده‌بوونی ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ئه‌نجام دا .
فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه جیاوازه و به‌سه‌رپه‌رشتی ستافی ڕاهێنه‌رانی نوێ یه‌كه مه‌شقییه‌كانی ده‌ست پێكردوو بڕیاره ڕۆژانه و به به‌رده‌وامی مه‌شق به فێرخوازان بدات .
هه‌روه‌ك فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی مندالاَن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژانی یەکشەممە، سێشەممە و پێنج شەممە لە کاتژمێر ٥ بۆ ٧ لە کاتی ڕاهێنانەکان لە یاریگه‌ی فەرماندەیی ناو تۆمار ده‌كرێت .
ستافی ڕاهێنه‌ران له رێگه‌ی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرته‌وه ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی دوو له ڕاهێنه‌رانی بلاَو ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و تۆماركردنی ناوی مندالاَن .
مامۆستا فریا 07729968372
مامۆستا فەرمان 07701424194