پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق كۆتایی هات و هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی ، ئه‌كادی هه‌ولێر ، ئافره‌تانی هه‌ولێر ، قه‌ره‌قوشی موسڵ ) توانیان به بردنه‌وه‌كانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
له سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی پالاَوتندا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 ی ته‌مووزی 2021 چوار یاری ئه‌نجام دراو تێیداو كچانی یانه‌ی ئه‌كاد به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی فه‌تات نه‌جه‌ف یان برده‌وه و هه‌روه‌ك كچانی ئافرۆده‌یت به یارییه‌كی به‌هێز و هه‌مان ئه‌نجام له كچانی ده‌ربه‌ندیخان یان برده‌وه .
له دوا یاری هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و سه‌نحاریبی دهۆك ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی ئافره‌تانی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم براوه بن .
هه‌رچی له هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی بوو یاری نێوان كچانی یانه‌كانی سلێمانی و قه‌ره‌قوش به‌ڕێوه چوو كه تێیداو یه‌كلایه‌نه كچانی قه‌ره‌قوشی موسڵ توانیان به سێ گێمی بێ وه‌لاَم براوه‌بن .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش یانه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ده‌ركه‌وتن و لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراقیش خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی ئاشكرا كردوو بڕیاری دا له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 14 ی ته‌مووزی 2021 و له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌دا تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ئافره‌تانی هه‌ولێر به یه‌ك بگه‌ن و هه‌رچی پاش ئه‌و یاریه‌و له كاتژمێر 7:00 تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی قه‌ره‌قوش و ئه‌كاد عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .