پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 ی ته‌مووزی 2021 و له نێو هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری كاكه شاڕۆژی سه‌لاَحه ڕه‌ش ساڵیادی كۆچی دوایی كاكه شا كرایه‌وه .
سه‌ره‌تایی یاده‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی كاكه شا و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو پاشان پارچه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز بۆ ڕۆحی خوێندرا ، دواتر به كۆمه‌ڵه په‌خشانێك كه به‌سه‌ر ڕۆحی كاكه شا نوسرا بوو یاده‌كه به‌رز ڕاگیراو به وێنه و فلمێكی 30 خوله‌كی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی شارۆِژ سه‌لاَح بیره‌وه‌رییه‌كانی باس كرا‌و دواتر وتاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خوێندرایه‌وه و یانه‌كه‌ی دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌میشه ڕۆحی ئه‌و یاریزانه لاوه به زیندووی له یانه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه و یاد ده‌كرێته‌وه ، هه‌روه‌ك یانه‌كه‌ی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆح و دڵسۆزی كاكه شاڕۆ هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌ی به ناوی یه‌وه كردووه .
له كۆتایش به وتاری بنه‌ماله كۆتای به ریَوره‌سمه‌كه هات .