پێشمه‌رگه سپۆرت - گوڵزار فەرەج
یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی لاو ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی فه‌تات نه‌جه‌ف بونه‌وه و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز كه كچانی لاوی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامیان دا سه‌رئه‌نجام توانیان به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌م سێ خاڵی خوله‌كه .
كچانی ده‌ربه‌ندیخان له‌م وه‌رزه‌دا ئاماده‌كاری پێویستی بۆ خوله‌كه نه‌كردووه و ته‌نیا شه‌ش یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانیویه‌تی یه‌كێك بێت له تیپه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه و له دوو یاری دا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست هێناوه و یه‌ك شكستیشی هاتۆته ڕێ .
بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و خوله به‌رده‌وامی هه‌بێت و له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 16 ته‌مووزی 2021 یارییه‌كانی دیاری كردنی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م و یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌نجام ده‌درێت .