تهندروستی -
زۆر کەس دەپرسێ من کاتی نان خواردن یان قسەکردن یان باوێشک دەنگێکی وەک(کرتە کرت) و ئازارێکم لە شەویلگەم ھەیە یان ئازارم ھەیە لە دەوروبەری گوێم،یان ھەندێکات دەمم بۆ ناکرێتەوە ھۆکاری ئەمانە چیە؟ دكتۆره تروسكه پزیشكی نهخۆشییهكانی ددان لهم بابهتهدا هۆكار و چارهسهری ئهم ئازاره دهخاته رٍوو.
ئازاری شەویلگە هۆکارەکەی تێکچونی کاری جومگەی شەویلگەیەtemporomandibularjoint، کە ئەم تێکچون و ئازارەش چەند ھۆکارێکی ھەیە.
هۆکارەکان
1-نەخۆشی ھەوکردنی جومگەکان،(کرگراگەی جەمگەکە دادەخورێ)
2- زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان.
3- ددانە جیرە
4- نارێکی لە ھاتنی ددانی ئاقڵی
5- نان خواردن تەنها بە ددانەکانی لای راست یاخود تەنها بەلای چەپ
6- بەرکەوتن و حادیسە بەر سەر
7- نارێکی ددانەکان ..یان لەداستدانی ددانەکانی دواوە
8- سترێس،و گازگرتن لە نینۆک و قەڵەم و شتی تر
9- یەکێک لە هەرە هۆکارە باوەکان لە ئێستادا بەکارهێنانی مۆبایلە،چونکە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل,ماسولکەکانی رووخسار و شەویلگە و دەورووبەری گوێ توشی گرژبوون دەبن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ ئەم گرژبوونە بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەر ئێشە و تێکچونی جەمگەی شەویلگە.
چارەسەری ئازاری شەویلگە چیە؟
لە زۆربەی کاتدا پزیشک چەند رێنمایەک دادەنێت بۆ نەخۆشەکە ودوای ماوەیەک باش دەبێت و بەڵام ئەگەر باش نەبوو پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری ئەمەش بە پێی کەیسەکە دەگۆرێت و دکتۆری پسپۆر بریاری لەسەردەدات.
چارەسەرەکان:
1- چارەسەری فیزیای لە رێگەی فێرکردنی ڕاھێنانی گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولکەکانی شەویلگە و چۆنیەتی مەساج کردنی بۆ ماسولکەکانی شەویلگە.
2- ھەندێك ئامۆژگاری وەک ،دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی موبایل و هەروەها دورکەوتنەوە لە خواردنی شتی رەق و خواردنی جیرو بنێشت جوین.
3-دەرمانی ئازارشکێن یان دانانی پارچەی سەھۆڵ یان خاولیەکی گەرم کە نەخۆشەکە ئازاری زۆر بوو ھەروەھا دەرمان بۆ (muscle relaxants)بۆ خاوبوونەوەی ماسولکەکان ئەگەر پێویست بوو.
4-ئامۆژگاری کردنی نەخۆشەکە بەوەی ددانە جیرەنەکات و نینۆکەکانی نەخوات و گازیان لێنەگرێ و ملی زۆر خوار نەکاتەوە ھەموو ئەمانە ئازارەکەی زیاتر دەکەن.
5- دروستکردنی (night guard)بە کیفە روونەکە ناسراوە لای خەڵک.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ئەم رێنمایانە ئازار و کێشەی شەویلگە چارەسەر دەبێت،بەڵام ھەندێ حاڵەت ھەیە چارەسەرەکەی تەنیا نەشتەرگەریە.