پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری یانه‌ی خانزاد ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی مندالاَنی عێراقی له ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ئه‌نجام دا ، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كان بوو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌هێز بوو بوو كه دواجار یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان زۆرترین ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و له كۆی شه‌ش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سلێمانی پێنج یاریزانیان توانیان بگه‌نه یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی ئاب و له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت .
له ئه‌نجامی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی :
ئایلین ئومێد - پله‌ی یه‌كه‌م
ئاریاس ئومێد - پله‌ی یه‌كه‌م
ڕێسا كامه‌ران - پله‌ی دووه‌م
محه‌مه‌د هێمن - پله‌ی سێهه‌م
ڕه‌ها كامه‌ران - پله‌ی سێهه‌م
یوسف هێمن - پله‌ی هه‌شته‌م