پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی چه‌م چه‌ماڵ و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بۆ ئاستی كچان ڕێك خست .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمیته بوو تێیداو كچانی پێشمه‌رگه له ئاستی مندالاَن تا پێشكه‌وتوان توانیان له ململانێیه‌كی به‌هێزدابن و به جیاوازی هه‌شت خاڵ یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له یاری كۆتایی كچانی پێشمه‌رگه و یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كێبڕكێ و ململانێیه‌كی به‌هێزیان كردوو دوایی چه‌ندین یاری ، دواجار كچه پێشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 145 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، له‌به‌رامبه‌ردا كچانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به 137 خاڵ دووه‌م بوون و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش بۆ كچانی یانه‌كانی قه‌ره‌داخ و بازیان بوو به 28 و 21 خاڵ .
پاش كۆتاهاتنی یارییه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش میدالیا و جامه‌كان دابه‌ش كران و كچانی پێشمه‌رگه توانیان خه‌رمانێكی تر له ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان بنوسنه‌وه .