پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه حةوته‌م یاری خۆیان له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و میوانداریان له لاوانی یانه‌ی كۆیه كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 9 ته‌مووزی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه چوو لاوانی پێشمه‌رگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توانیان كۆنترۆڵی یاریگه بگرنه ده‌ست و به ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌یان برده‌وه .
گۆڵه‌كانی لاوانی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( بینه‌ر ڕزگار ، محه‌مه‌د كه‌نعان ، محه‌مه‌د ڕێبوار و ڕه‌وه‌ند جه‌لال ) ه‌وه تۆمار كرا‌و تاكه گۆڵی یانه‌ی میوانیش له ڕێگه‌ی یاریزان ( محه‌مه‌د فراس ) بوو .
به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگی ناو گه‌یشته پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .
هه‌ر له ئه‌نجامی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان :