پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی چه‌م چه‌ماڵ ، پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی هه‌ینی 9 ته‌مووزی 2021 و له شارۆچكه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به‌ڕێوه بچێت كه تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئاستی كچان له ته‌مه‌نی 8 ساڵ تا ئاستی پێشكه‌وتوان .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانا فه‌رهاد كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی كچان ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت كچانمان بۆ به‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستیان به‌شداری له یارییه‌كانی دا بكه‌ن .
هه‌روه‌ك توانا ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ هه‌ردوو جۆره‌كانی كاتا و كۆمیته ده‌بێت و بڕیاره یارییه‌كانی ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ بخایه‌نێت .