تهندروستی -
چاو یەكێكە لە ئەندامە هەستیار و گرنگەكانی جەستە، هەرچەند رووەكەكان بە تەنیا ناتوانن كێشەكانی چاو چارەسەر بكەن، بەڵام دەتوانن یارمەتیدەری كەمكردنەوەی كێشەكانی چاو بن، دكتۆر دێرێ پزیشكی نهخۆشییهكانی چاو ڕێنموی ئهو كهسانه دهكات كه گرفتی چاویان ههیه چهند جۆرێك خۆراك بخۆن سوودی دهبێت بۆیان.
ئهم پزیشكه دهڵێت" پسپۆڕانی پزیشكی كۆن چەند رووەك و خواردن وەكوو تەواوكەری چارەسەرەكان بە تایبەت لە كێشەكانی بینینی چاودا ناوەدەبەن كە بریتین لە:
1- زەردەچەوە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی هەوكردنەكانی چاو و هەروەهاش رێ لە وشكبوونەوەی چاوەكان دەگرێت بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ ئاوی گێزەر تێكەڵ بكرێت.
2- چای سەوز جگە لەوەی بۆ نەهێشتنی ئاوسانی و رەشبوونی ژێر چاوەكان كاریگەرە، بە هۆی ئەوەی رێژەیەكی بەرچاو دژە ئۆكسیدی تیادایە، رێ لە نەخۆشی پیربوونی چاو دەگرێت.
3- ئاوی سپیناخ و ئاوی گێزەریش بۆ بەهێزكردنی بینینی چاو و نەخۆشییەكانی دیكەی چاو بەسوودن و بە گشتی ئەو میوانەی رەنگی زەرد، سور و پرتەقاڵیان هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی چاو بە سوودن.