پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی نایابی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕِیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 9 ی ته‌مووزی 2021 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خوله‌كه ئه‌نجام بدرێت .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له لاوانی یانه‌ی كۆیه ده‌كات و بۆ ئه‌م یاریه‌شی لاوه پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان ڕێباز صدیق ڕاهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری پێویستی هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت به سود وه‌رگرتن له یاریگه‌ی خۆمان ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
ڕێباز ووتیشی لاوانی پێشمه‌رگه پێكهاته‌یه‌كی نوێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویانه به ئاستێكی زۆر باش له یارییه‌كانی خوله‌كه ببینرێن .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه :