پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی خانزاد پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ له دایك بوانی 6 تا 14 ساڵی كوڕان كچان ده‌بێت و بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 7 تا 11 ی ته‌مووزی 2021 به‌رده‌وام بێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌شداری یاریزانانی شاری سلێمانی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه وه‌ك یه‌كێك ده‌بێت له چالاكییه گرنگه‌كانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و گرنگی دانی یه‌كێتیه‌كه‌یه به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان تا بتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری بكه‌ین بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به شه‌ش یاریزان له كوڕان و كچان به‌شداری ده‌كات كه سه‌رجه‌میان له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دیاری كراون و بریتین له یاریزانان ( ئاریاس ئومێد ، ئایلین ئومێد ، ڕه‌ها كامه‌ران وریا ، ڕێسا كامه‌ران وریا ، محه‌مه‌د هێمن و یوسف هێمن ) .