پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی كوردستان بكات كه بڕیاره یارییه‌كانی له ڕۆژانی 13 و 14 ی ته‌مووزی 2021 و له نێو هۆڵی كۆچكردوو ئاسۆ ده‌روێش به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كێك ده‌بێت له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتیه‌كان و زۆرێك له یانه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێدا كه كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌میشه بۆ نازناو یاریان كردووه و سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستانیان به ئه‌نجامه‌كان یه‌كلاكردۆته‌وه ، هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی كیژانی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌ی یارییه‌كانه و كچانی پێشمه‌رگه هه‌میشه بۆ پێشه‌نگ بوون جه‌نگاون .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچان و كوڕانی یانه‌كانی كوردستان له ژێر ناوی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی شه‌هید جه‌مال تاهیر ده‌بێت و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سۆرانی شه‌هید جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه چاودێری ده‌كرێت .