پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ئاستی خونچه‌كان به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شه‌هید جه‌مال تاهیر ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كانی له ڕۆژانی 13 و 14 ی ته‌مووزی 2021 و له نێو هۆڵی كۆچكردوو ئاسۆ ده‌روێش به‌ڕێوه بچێت .
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی خونچه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پیێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گرنگی زۆری ده‌بێت و زۆرێك له یانه‌كان به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌ركه‌وتن و یاریكردنه‌ی یاریزانان بۆ ئاستیان سودی به‌رچاوی ده‌بێت .
هه‌ردی ووتیشی ئێمه وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاستی خونچه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ین و یارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئاستی بێچوه شێران و تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشچووی ئاستی یاریزانانمان .
ناوبراو ووتیشی له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رزمان هه‌بێت و زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین .