پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی سلێمانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشییه خاتوو دڵگیر كه‌ی خه‌سره‌وی ڕاهێنه‌ری تیمی مه‌له‌وانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له نێو بینایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی به‌ڕێز نزار ژاژڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی سلێمانی پێشوازی كرد له خاتوو دڵگیر كه‌ی خه‌سره‌و ڕاهێنه‌ری تیمی مه‌له‌وانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له دیدارێكی وه‌رزشی دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری لاوانی سلێمانی ستایشی هه‌وڵ و ماندوو بونه‌كانی خاتوو دڵگیری كردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و وه‌ك خاتونێك و وه‌رزشكارێكی دیاری شاری سلێمانی له بواری ڕاهێنه‌ری مه‌له‌وانی دا جێگه ده‌ستی دیار بووه و توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و ئه‌نجامه‌كانی به‌رز نرخاند له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی له ڕابردوودا به‌شداری كردووه .
نزار ژاژڵه‌ی هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خاتوو دڵگیر خواست و به سه‌ربازی ون وه‌سفی كرد و ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌مووان پاڵپشتبین بۆ خاتونێكی وه‌ك ئێوه كه هه‌میشه هه‌وڵتان داوه خزمه‌ت به وه‌رزشی شاری سلێمانی بكه‌ن .
پاشان خاتوو دڵگیر كه‌ی خه‌سره‌و سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد له پایی ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی بۆ وه‌رزشی شاره‌كه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
له كۆتایش بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی به‌خشرایه خاتوو دڵگیری ڕاهێنه‌ری كچانی مه‌له‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .