لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا خاڵێكی‌ به‌ده‌ست هێنا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د 

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و له‌ هه‌فته‌ی‌ شه‌شه‌می‌ خوله‌كه‌ ، لاوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر بوونه‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن .

له‌و یاریه‌دا كه‌ كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 4 ی‌ ته‌مووزی‌ 2021 به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش خاڵی‌ یارییه‌كه‌یان دابه‌ش كرد .

لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ كرده‌ 10 خاڵ و له‌ پله‌ی‌ پێنجه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان دێت له‌ كۆی‌ شه‌ش یاری‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌ .

ته‌واوی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :


PM:11:57:04/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌