پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ته‌مووزی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێ پێشوازی كرد له ستافی مه‌شقی و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕِێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یانی كرد له ستافی ڕاهێنه‌ران تا ته‌واوی یاریزانان و ستافی چاره‌سه‌ركار و كارگێڕی تیپه‌كه له پای ئه‌و ماندوو بوونه به‌رچاوه‌ی له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق كردیان و هه‌وڵی یان دا تیپه‌كه له ڕیزی یانه دیاره‌كان بهێڵنه‌وه ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان وه‌ك كارگێڕی له‌م وه‌رزه ویستویانه نوێنه‌ری شاری سلێمانی بن له خوله‌كه و مانه‌وه له ڕیزی پله یه‌ك بۆ ئه‌وان گرنگی خۆی هه‌بووه و به گرنگیشی زانی ئه‌و یاریانه‌ی له‌م وه‌رزه ئه‌نجامیان داوه بۆ یاریزانان بوبێته ئه‌زموونێكی به‌رچاو تا له وه‌رزی داهاتوو به شێوازێكی جیاواز خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایابی عێراق و هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و خوله .
پاشان سكرتێر و ئه‌ندامانی كارگێڕی یانه دووباره سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان یان كرد كه بێ‌وچان و ماندوونه‌ناسانه شه‌و ڕۆژیان خستبووه سه‌ریه‌ك بۆ به‌دیار كه‌وتنی تیپه‌كه‌یان له خولی پله یه‌كی عێراق .